لۆنین بۆچی نابێتە خاوەنی براوەی خەڵاتی زامۆرا؟

ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید
ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید

ساڵانە ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا، خەڵاتی زامۆرا پێشکەش بە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە دەکات و ئەم وەرزەش سەرەڕای ئەوەی ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، بەڵام نابێتە براوەی ئەم خەڵاتە.

لۆنین بۆچی نابێتە خاوەنی براوەی خەڵاتی زامۆرا؟

یەکێک لە مەرجەکانی بەدەستهێنانی خەڵاتی زامۆرا لەلایەن گۆڵپارێزەکانی خولی ئیسپانیا ئەوەیە، گۆڵپارێزەکە دەبێتە خاوەنی زۆرترین کلین شیت بێت، هەروەها پێویستە ئەو گۆڵپارێزە لە 28 یاریی کەمتر لە پێکهاتەی یانەکەی نەبێت، بەڵام گۆڵپارێزەکەی مێرنگی ئەگەر تاوەکو کۆتایی وەرز لە پێکهاتەی یانەکەی بێت، ئەو کات ژمارەی یارییەکانی دەگاتە 26 یاریی، بۆیە ناتوانێت ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە.

ئاندرێ لۆنین ئەم وەرزە بە گشتی بەشداری 18 یاریی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا کردووە، لەو 18 یارییەش خاوەنی 9 کلین شیتە و تەنها 11 گۆڵی لێکراوە.

کێ زۆرترین چانسی خەڵاتی زامۆرای هەیە؟

ئۆنای سیمۆن گۆڵپارێزی یانەی ئاتلێتیک بیلباو بەهێزترین پاڵێواراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، ئەو گۆڵپارێزە ئەم وەرزە بەشداری 29 یاریی کردووە و خاوەنی 15 کلین شیتە و زۆرترین کلین شیتی هەیە.

لەلایەکی دیکەوە مارک ئاندرێ تێر شتیگن خاوەنی خەڵاتی زامۆرای وەرزی رابردوو، ئەو گۆڵپارێزەش چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی هەیە، گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە بارسێلۆنا، ئەم وەرزە بەشداری 20 یاریی کردووە، ئەگەر بەشداری یارییەکانی داهاتووی یانەکەشی بکات، ئەو کاتە دەبێتە خاوەنی 28 یاریی. گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا ئەم وەرزە خاوەنی 11 کلین شیتە و رکابەرێکی بەهێزی گۆڵپارێزەکەی بیلباویە.