بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

بەشێک لە هاووڵاتییان دوای بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە (وێنە: IHA)
بەشێک لە هاووڵاتییان دوای بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە (وێنە: IHA)

K24 - هەولێر

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  4.5پلەی رێختەر پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستانی هەژاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-04-2024، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD) رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستانی هەژاند.

ئافاد بڵاویکردووەتەوە، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای دۆغانشەهیری پارێزاگای مەڵاتیا بووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:48 خوولەک لە قوڵایی 13.93 کیلۆمەتر ڕوویداوە.