شاندێکی لاوانی کوردستان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەشداری خولی پەرەپێدان لە چین بوون

شاندێکی باڵای لاوانی کوردستان
شاندێکی باڵای لاوانی کوردستان

K24 – هەولیر:

شاندێکی باڵای لاوانی کوردستان، بەشداری خولێکی پەرەپێدانیان  بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە چین کرد. لەوبارەیەوە سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆتا ڕۆژی خولەکەدا بە ئاڵای کوردستانەوە وتارێکم پێشکەش کرد و باسم لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرد.

شاندێكی باڵای لاوانی كوردسان بە سەرپەرشتی مەیسەر نهێلی سكرتێری (ی.ل.د.ك) و ئەندامییەتی بەشێك لە كارگێڕانی مەكتەبی سكرتاریەت و چەند لاوێكی دیكەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، کە بۆ بەشداری خولێکی پەرەپێدانی لاوان لە كۆماری چین بوون، کۆتاییان بە کارەکانیان ھێنا.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، خولی پەرەپێدانی لاوان لە وڵاتی چین کە ماوەی 15 ڕۆژی خایاند، هاوشانی شاندی چەندین وڵات و لەچوارچێوەی گرووپی (كوردستان لاو – kurdistan young)، جگە لە لاوانی كوردستان کە پێکهاتبوو لە گرووپێکی 17 کەسی، شاندی لوبنان، جەزائیر و میسر تێیدا بەشداربوون، بە کۆتا هات.

سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گوتی: لە کۆتا ڕۆژی خولەکە دا بە ئاڵای کوردستانەوە وتارێکم پێشکەش کرد، تێیدا باسم لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین کرد، بە تایبەتی خولی پەرەپێدانی لاوان کە لە داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لاوانی کوردستان بەشداری لەو خولانەدا بکەن، ھەروەھا ئەو خولە ببێتە پردێک بۆ زیاتر لێک نزیکبوونەوەی  چین و ھەرێمی کوردستان لە داھاتوودا.

ھەروەھا مەیسەر نهێلی گوتیشی: لە کۆتایدا ئێمە سوپاسی کۆنسوڵخانەی کۆماری چین  لە ھەرێمی کوردستان و گرووپە بەشداربووەکانمان کرد، ئەو خەڵاتانەی کە لە لایەن گرووپی لاوانەوە ئامادە کرابوون بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەش کران.