دژه‌ تیرۆر ژن و منداڵێكی كوردی ئێزدی له‌ قووڵايی ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگارده‌كه‌ن

باوكی ژنه‌كه‌: سه‌ره‌تا باوه‌ڕمان نه‌كرد هه‌تا كچه‌مان نه‌بینی
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/246d5ba9-e735-4657-946e-c55db957707c/Dja%20Tirori%20Asayish.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری سەر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئافرەت و منداڵێکی کوردی ئێزدی لە قووڵایی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش رزگار دەکەن.

فائیزە دوای رزگارکردنی، ئێستا بە کەسوکاری ئاشنا بووەتەوە و کوردستان24یش، لەم راپۆرتەدا چیرۆکی رزگارکردنی ئەو کچە ئێزدییە دەگێڕێتەوە. 

ھێزێكی  دژە تیرۆر زیاتر لە چل وھەشت كاتژمێر بۆ ناو قووڵایی چەكدارانی داعش، بۆ رزگاركردنی منداڵ و ژنێكی كوردی ئێزدی بە پێ رێگایەكی مەترسیدار دەبڕن.

رێگایەك پڕ لە مینی چێنراو پێویسته‌ زۆر بە ھۆشیاريیەوە ھێزەكەی دژە تیرۆر خۆیان بگەیننە ناوچەیەكی نزیك لە حەويجە, فائیزە باپیر مچو ئەو ژنه‌ ئێزدیيە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەسەbتی داعشە, ئەو ئێستا رزگار كرا.

كاتێك فائیزە لە گوندی كۆچۆ دەكەوێتە ژێر دەستی چەكدارانی داعش منداڵەكەی لە سكیدا تەمەنی چوار مانگ دەبێت.

دوا بەدوای رزگاركردنی فائیزە ھێزەكانی ئاسایش پەیوەندی بە دایك و باوكیيەوە دەكەن كە كچەكەیان رزگاركردووە, بەڵام تا نەیبینین بڕوا ناكەن.

دایكی فائیزه‌ دەلێت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا تەنھا دوو جار بە دەنگی تۆماركراو توانیومانە لەگەڵ كچەكەمان قسە بكەین و لە ھەواڵی تەندروستی ئاگادار بین.

باپیر مچۆ باوكی ژنە رزگار كراوەكە دەڵێت... ئەو كاتەی ھێزەكانی ئاسایش ھەواڵی رزگاركردنی كچەكەیانی پێدوان, ئەوان لە خۆشیان دەستیان بە گریان كردووە.

رزگاركردنی فایزە بۆ ھێزەكانی دژە تیرۆر ئاسان نەبووە, تا چوونەتە قووڵایی دەسەڵاتی چەكدارانی داعش.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر د. تاريق دەڵێت: "ئێمە ھێزێكی تایبەتی راھێنراومان ناردووە تا فایزە و منداڵەكەی لە چنگی چەكدارانی داعش رزگار بكەن".