دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هەولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه پشوو بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئاداری مووچه‌خۆرانی دابه‌ش كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كانی واڵا كرد و تا دره‌نگانی شه‌ویش پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه و له به‌رامبه‌ردا مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان به‌گشتی خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌رده‌بڕن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی نیسانی 2024) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوو بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئاداری مووچه‌خۆرانی دابه‌ش كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كانی واڵا كرد كه تا دره‌نگانی شه‌ویش ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه‌كانی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
له‌و باره‌یه‌وه ئاری حوسێن، په‌یامنێری كوردستان24 له بانكی شیلادزێ لێدوانی هاووڵاتییانی مووچه‌خۆر وه‌رگرت و له میانی لێدوانه‌كانیاندا بۆ كوردستان24 خۆشحاڵی خۆیان به بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و شایسته‌كان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان و دڵخۆشی له‌لای هاووڵاتییان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دروست كرد.
له‌لای خۆیه‌وه حاجی یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی شیلادزێ به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، بڕیار وابوو كاتژمێر 8:30ـی به‌یانی بۆ 8ـی ئێواره ده‌رگه‌ی بانكه‌كه‌یان بۆ دابه‌شكردنی مووچه كراوه بێت، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه بمێننه‌وه تاوه‌كو مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كه‌ن و هیچ مووچه‌خۆرێك نه‌بێت ئه‌م شه‌و مووچه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دالیا كه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له بانكی مه‌ڵكه‌ندییه‌وه له سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه له‌ناو بانكه‌كه‌دا مابوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌ش بكه‌ن.
دالیا كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، فه‌رمانبه‌رانی و كارگێڕی بانكه‌كه بڕیاریان داوه تا دره‌نگانی ئه‌م شه‌و له ئه‌ركدا بن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌ش بكه‌ن.
هاوكات شۆخان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ڵكه‌ندی به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، له كاتژمێری 6:30ـی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستیان به دابه‌شكردنی مووچه كردووه به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌نشین و مووچه‌خۆران له بانكه‌كه‌یان مووچه وه‌رده‌گرن و ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س.
شۆخان عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌وان وه‌كو بانكی مه‌ڵكه‌ندی وه‌ك یه‌كه‌م بانك دوو تایم ده‌وام ده‌كه‌ن كه تایمی یه‌كه‌م له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره كۆتایی پێ دێت و تایمی دووه‌میش له كاتژمێر 5:00 ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕۆژانی دابه‌شكردنی مووچه‌دا تا دوایین خانه‌نشین و مووچه‌خۆر مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ده‌وام ده‌كه‌ن.
سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە (6ی نیسانی 2024) لە تەواوی فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام لە بانکەکاندا مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی حکوومەت دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو لیستەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە لە سێ ڕۆژدا و بەر لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مووچە بە سەر تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئادار کرد.
هەر لە ڕۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتیی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.