کوردستان24 دەنگ و رەنگی وەرزشدۆستان

هاندەرانی یانەی دهۆک
هاندەرانی یانەی دهۆک

لە دهۆک نزیکەی 20 هەزار هاندەر کە پێشتر خەمی ئەوەیان بوو چۆن سەیری یاریی یانەکەیان بەرامبەر زاخۆ دەکەن، بەڵام کوردستان24 وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی و لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ وەرزشدۆستان، بڕیاریدا لە رێگەی کەناڵی کوردستان24 دیکۆمێنتەری، هاندەرە دڵسۆزەکانی دهۆک لە بینینی یارییەکە بێ بەش نەکات.

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانە دهۆک لە دیار شاشەیەکەوە لە پارکی نەورۆز و بەبێ کێشە لە رێگەی کەناڵی کوردستان24 دیکۆمێنتەری، سەیری یاریی یانەکەیان بەرامبەر زاخۆ کرد، لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە دێربی بادینان.

یەکەمجار و کۆتاجار نیە هاندەران لە شوێنێکی گشتی بە دیار کوردستان24ـەوە سەیری یارییەکانی یانەکەیان دەکەن، لەم ساڵانەی دواییە چەندانجاری دیکە کوردستان24 توانیویەتی داواکاری هاندەرانی سەرجەم یانەکانی کوردستانی جێبەجێ بکات.

کوردستان24 سپۆرت بەردەوام لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ هاندەرانی یانەکان دەگوازێتەوە و لە دێربی بادینانیش هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو، نزیکەی 15 هەزار کەس لە یەک کاتدا سەیری یارییەکەیان دەکرد.

هاندەرانی یانەی دهۆک لە پارکی نەورۆز
هاندەرانی یانەی دهۆک لە پارکی نەورۆز