سەرنجڕاکێش وەک جامی شا؛ پاڵەوانێتییەک بە 6 پاڵەوانی جیاواز لە 6 ساڵی ڕابردوو

ئاتلێتیک بیلباو پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا
ئاتلێتیک بیلباو پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

هەردوو یانەی ئاتلێتیک بیلباو و ریاڵ مایۆرکا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا بیلباو توانی بە لێدانی پێناڵتی و دوای 40 ساڵ ناسناوی جامی شای ئیسپانیا بباتەوە.

جامی شای ئیسپانیا لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو 6 یانەی جیاواز ناسناوەکەیان بەدەستهێناوە، سەرەتا ساڵی 2019 یانەی ڤالێنسیا توانی ئەو ناسناوە بەدەستبهێنێت، پاشان لە ساڵی 2020 ریاڵ سۆسیداد توانی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا بباتەوە، هەروەها ساڵی دواتریش بارسێلۆنا بووە پاڵەوان.

لە ماوەی ئەو شەش ساڵە هیچ یانەیەک نەیتوانیوە دووجار ناسناوەکە بباتەوە، لە ساڵی 2022 ریاڵ بێتیس ناسناوەکەی بردەوە، ساڵی 2023 ئەمجارەیان نۆرەی ریاڵ مەدرید بوو ناسناوەکە بەدەستبهێنێت و دواجاریش شەوی رابردوو ئاتلێتیک بیلباو بووە خاوەنی ناسناوەکە.

لە مێژووی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین ناسناوە و 31 جار بووەتە پاڵەوانی جامەکە، هەروەها ئاتلێتیک بیلباو ئەو یانەیەش لە پلەی دووەم دێت و خاوەنی 24 ناسناوە و ریاڵ مەدریدیش سێیەمە و خاوەنی 20 ناسناوی جامی شای ئیسپانیایە.

پاڵەوانانی 6 ساڵی رابردووی جامی شای ئیسپانیا
پاڵەوانانی 6 ساڵی رابردووی جامی شای ئیسپانیا