پشتیوان سادق: متمانه گه‌ڕایه‌وه نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24 – هەولێر:
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی خۆشحاڵن، كه به‌هۆیه‌وه سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان عێراق گه‌ڕایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، متمانه گه‌ڕایه‌وه نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له‌و ڕێگه‌وه ده‌توانرێت كێشه‌كانی دیكه‌ش چاره بكرێن.
پشتیوان سادق ده‌شڵێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراق و ڕێككه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوولا.
گوتیشی: ئه‌زموونه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین، چاره نه‌كردنی كێشه‌كان، دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو هاووڵاتییاندا دروست ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافی ژیانییان هه‌یه، ئێمه بڕوامان به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان هه‌یه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی نامانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێكی دروست.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه زۆر دڵخۆشبووین كه هاووڵاتییان دۆخ و گوزه‌رانیان دوای دابه‌شكردنی مووچه به‌ره‌و باشی چووه.
دوای هەوڵە بەردەوام و پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دواجار بە ئەنجام گەیشت و لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی (3ـی نیسانی 2024)ـی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".
لێکنزیکبوونەوەی ئەمجارەی هەولێر و بەغدا بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە بەتایبەتی دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوای سەردانە بەرهەمدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ واشنتن لە (24ـی شوباتی 2024) و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و کۆنگرێس و وەزارەتەکانی بەرگری و گەنجینە کە لە هەموو وێستەگەی کۆبوونەوەکاندا، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە نێویشیاندا، دابینکردنی شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.