هاوكاریی دارایی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چاره‌خوازانی شێرپه‌نجه دابه‌ش كرا
K24 – هەولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی دارایی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چاره‌خوازی شێرپه‌نجه و هه‌روه‌ها 200 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیشی به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌ش كرد.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان، هاوکاریی دارایی بەسەر 200 چارەسەرخوازانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی نانەکەلی دابەش کرد.
هه‌روه‌ها بەسەرپەرشتی فەرمانگەی ناوبراو به هاوكاریی ڕێکخراوەکانی سێکتەری خێرخوازی و مرۆیی و کۆمەڵەی ژین، 200 سەبەتەی خۆراک بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش کرا.