ریچارد وایتز: رۆڵی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبووەتەوە

ریچارد وایتز، بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن
ریچارد وایتز، بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن، ئاماژە بەوە دەکات، دراوسێکانی عێراق دۆخی ئەمنیی وڵاتەکە لەبەرچاو ناگرن، هەروەها عێراق تا رادەیەک توانیویەتی هاوسەنگی نێوان ئێران و ئەمەریکا رابگرێت.

ریچارد وایتز، بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن، بە ژوور هەواڵی کوردستان24ـی راگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چەند رۆژێک لەمەوبەر ئامانجی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن راگەیاند کە گفتوگۆکان لەبارەی ئابووری، وزە، سەروەری یاسا و فیدراڵیزیم دەبێت، بە هیچ شێویەک باسی بابەتی ئەمنیی نەکراوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن، پێشبینی دەکات هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و عێراق لە گفتوگۆکانیان باس لەو ئەو سینارۆییانە بکەن ئەگەر هاتوو میلیشیاکان دەست بە هێرشەکانیان بکەنەوە.

ریچارد وایتز، راشیگەیاند، ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو روویدا لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەبێتە تەوەری گفتوگۆکانی نێوان سوودانی و بایدن بە تایبەت کە مووشەکەکانی ئێران لە رێگەی ئاسمانی عێراقەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا.

بەڕێوەبەری سەنتەری شیکاریی سیاسیی و سەربازیی لە پەیمانگەی هدسن، ئاماژەی بەوەدا، دراوسێکانی عێراق دۆخی ئەمنیی وڵاتەکە لەبەرچاو ناگرن، هەروەها عێراق تا رادەیەک توانیویەتی هاوسەنگی نێوان ئێران و ئەمەریکا رابگرێت.

ریچارد وایتز، گوتیشی: رۆڵی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی کەمبووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق بهێڵێتەوە.