شێرزاد سلێمان: ئەمەریکا بە بایەخەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات

 "عێراق بەراورد بە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی لاوازی هەیە"
شێرزاد سلێمان، شرۆڤەکاری سیاسی
شێرزاد سلێمان، شرۆڤەکاری سیاسی

K24 – هەولێر

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند، ئەمەریکا  بە بایەخەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی نیسانی 2024، د. شێرزاد سلێمان، پسپۆڕی یاریدەدەر و مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی، لەمیانی گەشتێکی ژووری هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەمەریکا بە بایەخەوە تەماشای هەرێمی کوردستان دەکات. دەکرێت ئێمە لە سێ رەهەندەوە سەیری بکەین، یەکەمیان؛ هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە ناوچەکەدا ڕۆڵێکی زیاتر لە دەوڵەتی ببینێت؛ باشترین بەڵگەش ناردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە کۆبانێ.

بەگوتەی ئەو، "ڕەهەندی دووەم؛ سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی هەرێمی کوردستان، کاتێک سەیری دەکەیت هەرێمێکە لە چوارچێوەی دەوڵەتێک، دەکرێت بڵێین تێبینی هەیە لەسەر ئەو دەوڵەتە، بەلام هەرێمی کوردستان ئەو پێگەیەی لە سەروەریی بڕیاری سیاسیی خۆی پاراستووە. ئەمەش بووەتە هۆی جێگەی بایەخ و ڕوانینێکی گەورە لای ئەمەریکا."

ئەو شرۆڤەکارە باس لە ڕەهەندی سێیەم دەکات و دەڵێت؛ "سەربەخۆیی بڕیاردان و بەرژەوەندی بالای خەڵکی کوردستان بەبێ کارتێکردنی هیچ ئەجندایەک ناوخۆیی بێت یاخود هەرێمی یان نێودەوڵەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەربکەوێت. جگە لەوە لە سیاسەت و دیپلۆماسییەت و پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکاندا ڕۆلەکان دابەش دەکرێت."

شێرزاد سلێمان ڕاشیگەیاند، ئەگەر سەیرێکی سەردانەکەی محەممەد شییاع سوودانی بۆ ئەمەریکا بکەین، بە ڕۆڵێکی تەواوکار دادەنرێت، بەڵام لە کاتێکدا ئەگەر وڵات بوایە، هەرچەندە لە ڕووی فۆرمەوە وڵاتە، بەڵام پێگەیەکی لاوازی هەیە بە بەراورد بە هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕۆڵە سەرەکییەکەش دراوە بە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەرجەستەکردنی ئەو سەردانەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 24ـی شوباتی 2024دا سەردانی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد، ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وایکرد ئەجێندایەک بۆ ئەم سەردانە دابنرێت، کە وا بکرێت، بە پێشهاتێکی گەورە دابنرێت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. مەرج بۆ پێشوازیکردنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتێک دابنرێت کە دەبێت لە ناوخۆی وڵاتی خۆتدا تا دەکرێت کێشەکان کەمتر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی شتێکت بەدەستەوە بێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەیت.