گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆمباران کرا

K24 - سلێمانی:

کامەران حەسەن قائمقامی ماوەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆمباران کرا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، بۆمبارانەکە لە دوو شوێنی گونده‌كه‌ بووه‌ و خانوویەکی ڕووخاندووە هاوکات لەشاخی تەژە و شیلانەشی داوە.

قائمقامی ماوه‌ت هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، بۆمبارانەکە لە لایەن  فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوە کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی لە مانگی ئابی ساڵی 2015ـەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆمبارانەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، 152 هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی و 228 هاووڵاتیی دیکەی سڤیلیش بریندار بوونە.

پێشتریش عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندبوو، لە ساڵی 2023، سوپای تورکیا 23 هەزار و 593 ئۆپراسیۆنی سەربازییان لە دژی پەکەکە کردووە.