ڕۆمانۆوسكی بۆ كوردستان24: پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق به‌هێزه
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەم هەفتەیە بۆ پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا زۆر باش بووە. هه‌روه‌ها گوتیشی: "پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق به‌هێزه".
ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، دڵخۆشین بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی.
هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان سەردانی شاندی عێراق، پەیوەندییەکانمان بەرەو پێشەوە دەبات".
ڕاشیگه‌یاند، بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بە گوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجیی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەیە.
هاوكات ده‌شڵێت، ئامادەیی شاندی هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی بەهێزە ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق فراوان و قووڵە.
رۆمانۆوسکی هه‌روه‌ها گوتی: "لەگەڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامانی شاندەکەی کۆ ببینەوە، تا ئەو خاڵانە لەگەڵ هاوبەشێکی گرنگی ناوچەکە تاوتوێ بکەین".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هیچ گومانێک نییە ئەو سەردانە پەیوەندییەکان لە چەندین بوارێکی فراوان باشتر دەکات و دەمانەوێت بەگوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجیی ئەمەریکا و عێراق لە ساڵی 2008 هاوبەشییەکان قووڵتر بکەین و ئەمە یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو سەردانە.
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێ كه‌وتنی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.
نوێ ده‌كرێته‌وه..