سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنین
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاریانداوە سزا بەسەر ئێران و ئەو کۆمپانیایانەشدا بسەپێن کە هاوکاری کەرتی مووشەکی و درۆنی ئێران دەکەن.
شارڵ میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا سادە و ساویلکە نییە، بەڵکو زانیاری هەیە و بڕیارەکەشیان لەسەر بنەمای زانیاریی بووە.
ئەو گوتیشی: "بڕیارماندا بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا، ئەمەش پەیامێکی روون بوو بەوەی یەکێتی ئەوروپا پارێزگاری لەژیانی کەسانی سڤیل دەکات، کەسانی سڤیل بۆ ئێمە گرنگن."
میشێل دەڵێت: "دەمانەوێت لە سزاکانمان ئەو کۆمپانیایانە بکەینە ئامانج کە بۆ دروستکردنی درۆن و مووشەک هاوکاری ئیران دەکەین، زانیاری زیاتریش لەسەر ئەم پرسە کۆدەکەینەوە."
میشێل ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت یەکێتی ئەوروپا وەک یەک دەستە و تیم کاربکات، بڕیارەکانی ئەمڕۆشمان نیشانیدا ئێمە سادەنین و دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.