هۆشداری لە په‌لكێشكردنی عێراق بۆ نێو ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئێران دەدرێت
K24 - هەولێر
ڕاگەیاندنی جه‌نگ لە دژی ئیسرائیل لە لایەن به‌شێك لایەنی سیاسی و په‌له‌كردن بۆ چوونه پاڵ ئێران، هەوڵێکە هەموو عێراق دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مه‌ترسیدار.
خواستنى هه‌ندێك لایه‌ن بۆ په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو جه‌نگ و دانانی له میحوه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن له ئێران به‌رامبه‌ر ئیسرائیل، له‌وانه‌یه ئاكامێكی به‌دواوه بێت كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێ نه‌بات، به‌تایبه‌ت وەک چاودێران باسی دەکەن، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان بابه‌ته‌كه پەیوەندی بەو وەزیر و سیاسەتمەدارانەوە هەبێت کە بەتوندی پشتگیریان لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران کرد.
نه‌دا ئه‌لكه‌عبی، توێژه‌ری سیاسی دەڵێت، "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له سه‌ر حیسابی لایه‌نێك پشتگیری لایه‌نێكی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر حیسابی ململانێی ئێران و ئیسرائیل پشتگیری تاران ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌مڕۆ بابه‌تی حیكمه‌ت و گرتنی داره‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه زۆر گرنگه و له‌وانه‌یه لایه‌نگیری بۆ كۆماری ئیسلامی جۆرێك بێت له پشتیوانی له فه‌له‌ستین، به‌ڵام پێویسته له‌ڕووی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیه‌وه بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقیش بكه‌ینه‌وه".
ئه‌لكه‌عبی باس لەوەش دەکات، "ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر نزیكه بۆ سیاسییه لایه‌نگره‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئێران، به‌ڵام بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به تاران هێشتا له‌وانیش نزیكتره، هه‌رچه‌نده ئه‌م گرووپانه له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوودا له لایه‌نێكی چالاكی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا بن."
دوای كۆتاییهاتنی هێرشه‌كه‌ی ئێرانیش، هێشتا به‌شێك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌به‌ر ئاوازی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئیسرائیل سه‌ما ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه له داهاتوودا چ ده‌رهاوێشته‌یه‌كی بۆ عێراق ده‌بێت.