خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ده‌كرێت
K24 - هەولێر
خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ده‌كرێت. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له سهردانەکەدا چاره بكرێن، گرنگترینیان پرسی په‌كه‌كه، پشكی عێراق له ئاوی هه‌رێمایه‌تی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی سەخت و ئاڵۆز چاوه‌ڕێی دانوستانه‌كانی عێراق و توركیا ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ده‌رفه‌تێك بێت بۆ چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، گرنگترینیان پشكی عێراق له ئاوی ڕووباره‌كان، كه به‌گوته‌ی شاره‌زایان، زیانی زۆری له ئابووریی عێراق داوه.
محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ، شاره‌زا له كاروباری سیاسی دەڵێت، "گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ی به‌لای عێراقه‌وه گرنگن، پشكی ئاوی ڕووبارهكانه، كه ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م كه‌رتی كشتوكاڵ و ئابووریی عێراق. ئه‌مه خاڵێكی جه‌وهه‌ری و گرنگه، عێراق ده‌یه‌وێت له‌م سه‌ردانه‌دا له ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دانوستان به‌ته‌واوی كۆتایی به‌م دۆسیه بهێنێت".
لایه‌نێكی دیكه كه گرنگییه‌كه‌ی له پرسی ئاو كه‌متر نییه، بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی عێراق له‌باره‌ی پرسی په‌كه‌كه له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تێكی گونجاو بێت بۆ پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
عه‌باس نائیل، شرۆڤه‌كاری سیاسی ئاماژە بەوە دەدات، "پێده‌چێت نه‌وت له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده بكرێته‌وه، كه پێشتر ناكۆكی زۆری عێراق و توركیی له‌سه‌ر بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێراق په‌كه‌كه‌ی وه‌ك ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه كرا‌و له‌ناو خاكه‌كه‌ی ناوبرد".
ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاوتوێ ده‌كرێن، جێبه‌جێ نه‌كرێن، ته‌نیا وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه، به‌تایبه‌ت پشكی عێراق له ئاوی هه‌رێمایه‌تی، كه پێشتر توركیا عێراقی به نه‌بوونی به‌نداوی پێویست بۆ گلدانه‌وه و به فیڕۆدانی ئاو تۆمه‌تبار كردبوو، به‌وه‌ی چۆن دێته ناو خاكی عێراق، ئاواش به‌بێ سوودلێوه‌رگرتن ده‌ڕژێته ناو شه‌تولعه‌ره‌ب.