فه‌ره‌نسا وتارخوێنێكی جه‌زائیری به تۆمه‌تی هاندانی توندوتیژی دژ به جوو ده‌رده‌كات
K24 - هەولێر:
حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا وتارخوێنی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته له ئه‌ركه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، هۆكاری دوورخستنه‌وه و ده‌ركردنی له فه‌ره‌نسا بۆ هاندانی توندوتیژی دژ به جوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) جیراڵد دارمانین، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، محه‌ممه‌د تاتیات كه وتارخوێنێكی جه‌زائیرییه و له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری تۆڵۆز له باشووری فه‌ره‌نسا وتار ده‌دات، له وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه و دواتر دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
جیراڵد دارمانین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاتیات له میانی وتاره‌كانیدا هانی ڕقلێبوونه‌وه و توندوتیژی دژ به جووی داوه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه كردووه، یاسای كۆچیی فه‌ره‌نسی ڕێگه‌ی داوه به ده‌ركردنی ئه‌و وتارخوێنه له ئه‌ركه‌كه‌ی و له وڵاتی فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
محه‌ممه‌د تاتیات ساڵی 1985 له جه‌زائیره‌وه بۆ وتاردان ڕه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كراوه و دوای دوو ساڵ مانه‌وه له‌و وڵاته، له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی تۆڵۆز له گه‌ڕه‌كی ئێمبالۆ وه‌ك وتارخوێن ده‌ست به كار بوو.
ڕۆژی 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا بڕیاری دا هێنانی پێشنوێژ و گوتارخوێنان له وڵاتانی دیكه‌وه رابگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، پێشنوێژ و گوتارخوێنهكان کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بۆ فه‌ره‌نسا نێردراون له 1ـی نیسانی 2024ـوه چیتر ناتوانن به سیفه‌تی پێشنوێژی و گوتارخوێنییهوه له‌و وڵاته بمێننه‌وه.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فه‌ره‌نسا له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ـدا خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نزیکەی 300 پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وته‌كان راگه‌یاند، کە لەلایەن وڵاتانی جەزائیر، تورکیا، مەغریب و ئه‌وانی دیكه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا نێردرابوون.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكاره بۆ رێگه‌گرتن له پێشنوێژی و گوتارخوێندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی فه‌ره‌نسا نییه، بەڵکو دڵنیابوونە لەوەی هیچ کامیان مووچە لە وڵاتێکی بیانی وەرنەگرن کە تێیدا فەرمانبەری حکوومەتن.