ئەحمەد گەرمیانی: به‌رزكردنه‌وه‌ی لیستی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن هه‌نگاوێكی گرنگه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ساڵانی رابردوو كاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ كردووه و كۆمه‌ڵێك بڕیاری باشی له‌به‌رژه‌وه‌ندییان داوه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی لیستی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن، هه‌نگاوێكی گرنگه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ساڵانی رابردوو كاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ كردووه و كۆمه‌ڵێك بڕیاری باشی له‌به‌رژه‌وه‌ندییان داوه.
رۆژی سێشەممە (9ـی نیسانی 2024) ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پاش جەژنی "ڕەمەزانی پیرۆز"، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوون (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت و داوای تەرخانی دارایی لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.
وەزیری پەروەردە دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکوومەت بن و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات"."
بە گوتەی ئالان حەمە سەعید، لە ڕۆژی سێشەممە، (16ـی نیسانی 2024) وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
نزیکەی 35 هەزار و 550 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن. مانگانه 13 ملیار و 200 دینار وەکو شایستەی دارایی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە.
مووچەی ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆرۆیسیان هەیە، 400 هەزار دینارە و ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیشیان هەیە، 350 هەزار دینارە.