ئایدن مه‌عرووف: به‌بێ بوونی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت
K24 – هەولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌بێ بوونی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت؛ هاوكات هه‌ڵوێستی پارتی به‌رامبه‌ر به مافی پێكهاته‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بوونی پێكهاته‌كان له كۆمه‌ڵگه و نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان گرنگه و پێویسته به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئایدن مه‌عرووف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی ناده‌ستوورییه و دژی بوونی پێكهاته‌كان و فه‌رهه‌نگی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی دژی سیسته‌می كۆتاكان بوو، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان به یاسا ڕێك خراوه.
ئایدن مه‌عرووف پێیشی وابوو به‌بێ بوونی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان و نه‌هێشتنی سیسته‌می كۆتا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت.
ناوبراو گوتیشی، هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان و سیسته‌می كۆتا، زۆر جیددی بوو و به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوشێوه‌ی پارتی به‌رگری له مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن.
ڕۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.