نەخۆشییەکانی سن و ژەنگ زیانی بە بەرهەمی جووتیارانی سلێمانی و گەرمیان گەیاندووە

K24 – گەرمیان:

بەهۆی زۆری بارانبارین جیاواز لەچەند ساڵی ڕابردوودا، ئەمساڵ زۆرترین زەوی لەکوردستان بەگەنم داچێنراوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی سن و ژەنگ و مێروی زیان بەخش لە هەندیك ناوچە بەتایبەت لە گەرمیان و سنووری سلێمانی و دیالە زیانی لەگەنمی جووتیارانی داوە.

لە هەندێك ناوچەی گەرمیان و سنووری خانەقین نەخۆشی سن و مێر و ژەنگ لەگەنمی جووتیارانی داوە ، ئەگەرچی ئەو جووتیارانەی نەخۆشی لە دانەوێڵەکانیانی داوە بەشێکیان دەرمانی قڕکەریان لەبازاڕەکاندا کڕیوە بەنرخێکی گران، هاوکات داوا دەکەن حکومەت بە نرخێکی گونجاو دەرمانی قڕکەریان بۆ دابین بکات.

سەرباری بڵاوبونەوەی نەخۆشی لەنێو گەنمی بەشێك لە جووتیاران، بەڵام جووتیاران جیاواز لەساڵانی ڕابردوو زۆرترین زەویان بەگەنم داچاندووە و دڵخۆشن بە بەرهەمی باش  هەنگاوەکانی حکومەتی هەریم بۆ وەرگردنی گەنمەکانیان بەنرخێکی گونجاو.