كۆنگرێس قه‌ده‌غه‌ی تیكتۆك له ئه‌مه‌ریكا په‌سند ده‌كات
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا دەقێک پەسەند دەکات کە هەڕەشەی قەدەغەکردنی تیک‌تۆک لە ئەمریکا دەکات، هاوكات پلاتفۆرمی تیكتۆك بڕیاره‌كه به پێشێلكردنی ئازدایی ڕاده‌ربڕین ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا (كۆنگرێس) دەقێکی پەسەند كرد کە هەڕەشەی قەدەغەکردنی تیک‌تۆک لە ئەمریکا دەکات.
له لای خۆیه‌وه پلاتفۆرمی تیكتۆك له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسدا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕه‌خنه‌ی گرتووه و به پێشێلكردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی 170 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی ناو بردووه.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تیک‌تۆک ناچار دەکات لەو کۆمپانیایە چینییە جیا ببێتەوە کە خاوەندارێتی دەکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا ڕۆژی چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تیک‌تۆک ناچار دەکات لەو کۆمپانیایە چینییە جیاببێتەوە کە خاوەندارێتی دەکات، كه سزای ئەمه‌ریكای له‌سه‌ره.
له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به 352 ده‌نگ ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه یاساكه دا و 65 ئه‌ندامی دیكه‌یش دژی پڕۆژه یاساكه ده‌نگیان دا.