کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سەربازگەی تۆپزاوە یادی ئەنفالیان کردەوە

kurdistan24.net

K24 -  کەرکووک:

لەسەربازگەی تۆپزاوە لە باشووری کەرکووک کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سەربازگەکە یادی ئەنفالیان کردەوە، هەروەها کەسوکاری ئەنفالکراوان دژی ئەو هەوڵانە بوون کە ماوەیەکە لە تۆپزاوە دەستیپێکردووە کە حکومەتی عێراق دەیەوێت سەربازگەیەک بۆ سوپای عێراق لەنێو شوێنی ئەنفالکراوان دروست بکات.

حکومەتی عێراق چەند جارێک هەوڵیدا کە شوێنەکە بکرێتەوە بە سەربازگە، بەڵام چالاکوانان و هاووڵاتییانی کورد رێگریان کرد لەم هەنگاوە.

هەموو ساڵێک هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک تەنیا دوو کاتژمێر مۆڵەت بە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەدەن کە یادی ئەنفال لە سەربازگەی تۆبزاوە بکەنەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ناوچەکە چۆڵە و هێشتا لە هەندێک رووشەوە مەترسی ئەمنیی لەسەرە.