ئامەدسپۆر ئاهەنگی سەرکەوتنی دواخست

دیمەنێک لە هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر
دیمەنێک لە هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر

یانەی ئامەدسپۆر لە باکووری کوردستان بەهیوای گەیشتن بە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، لە گەڕی 34 خولی یانە پلە دووەکان رووبەڕووی ئیدر بووەوە و یارییەکەشی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە ئەنجامی 0-2 لە یاریگای خۆی دۆڕاند.

لەم یارییە ئامەدسپۆر هەموو ئامادەکارییەکی کرد، بۆ ئەوەی ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن و بۆ جاری یەکەم سەرکەون بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، بەڵام هەموو شتێک پێچەوانە دەرچوو و لە یاریگای خۆیان و بە ئامادەبونی هەزارەها هاندەر، یارییەکەیان بەرامبەر یانەکەی دیکەی باکووری کوردستان، واتە ئیدر دۆڕاند و خەونەکەیان دواخست.

یانەکەی باکووری کوردستان بەم دۆڕانە و بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی مایەوە، بە جیاوازی 3 خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری، ئەو یانەیە دوو یاریی ماوە و پێویستە لە هەردوو یاریی داهاتووی براوە بێت، بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا.

ئامەدسپۆر دوای 11 بردنەوەی لەسەر یەک تووشی ئەم دۆڕانە بوو، هەر ئەم دۆڕانەش وایکرد ئەوان لە یارییەکانی داهاتوو چارەنوسی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.