ماریا زاخارۆڤا: له رێگه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، واشنتن هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌دات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامیدانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به شكستی واشنتن كۆتایی دێت. گوتیشی: "له رێگه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی، واشنتن هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌دات".
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، رازی بوونی ئه‌مه‌ریكا به دابینكردنی پتر له 60 ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه واشنتن شه‌ڕه‌كه قوڵده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت تا دوا هه‌ناسه له رێگه‌ی ئۆكرانیاوه شه‌ڕ بكات و هێرش بكاته سه‌ر رووسیا و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل بكات.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌رده‌وامیدانی واشنتن به شه‌ڕی دژ به رووسیا (له رێگه‌ی ئۆكرانیاوه)، دەبێتە شکست و شەرمەزاری بۆی هه‌روەک له ڤێتنام و ئەفغانستان بینرا.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گرەو لەسەر سەرکەوتنی کیێڤ ناکات، بەڵکو هەوڵدەدات هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا هەتا هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمەریکا ڕابگرێت، بۆ ئەوەی وێنەی جۆو بایدن له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكی تێك نه‌چێت.
گۆنگرێسی ئەمەریکا بە پاڵپشتیی دیموکرات و کۆمارییەکان پاکێجێکی هاوکاری بە بەهای 95 ملیار دۆلار پەسەند کرد کە هاوکاری ئەمنیی و سه‌ربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا، ئیسرائیل و تایوان دەکات.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.