ئەمڕۆ هاندەرانی دهۆك سوپرایزیان بۆ یاریی داهاتوو هەیە

هاندەرانی دهۆك لە پاركی ئازادی لە كاتی سەیركردنی یاریی یانەكەیان بەرامبەر كەرخ لە رێگەی شاشەی كوردستان24
هاندەرانی دهۆك لە پاركی ئازادی لە كاتی سەیركردنی یاریی یانەكەیان بەرامبەر كەرخ لە رێگەی شاشەی كوردستان24

یانەی دهۆك بۆ دووەم یاریی لەسەریەك بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی نەفتی وەسەت دەبێتەوە، هاندەرانی دهۆك بۆ ئەم یارییە سوپرازیان هەیە.
لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی یانەیەك دەكات كە ئەم وەرزە هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردووە ئەو یانەیەش نەفتی وەسەتە كە لە دوایین خانەی ریزبەندی خولەكە دێت.
یانەی دهۆك لە مێژووی خۆیدا پێنج جار رووبەڕووی یانەی نەفتی وەسەت بووەتەوە و هیچ سەركەوتنێكیشی بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمار نەكردووە، 3 یاریی بە یەكسانبوون تەواو كردووە و یارییەكیشی دۆڕاندووە.
یانەی دهۆك بۆ ئەم یارییە تواناكانی یانیك زاكیری كۆتدیڤواری بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا زیاد ئەحمەد و هەرێم تەحسین لە پێكانەكانیان چاكنەبوونەتەوە، لە لەلایەكی دیكەیشەوە دهۆك مۆیسیس لوكاسی یاریزانی پیشەگەری بەهۆی كارتی سوورەوە لەدەست داوە، هاوكات رێوان ئەمینی ناوەراستكاری یانەكەش بەهۆی بوونی پێنج كارتی زەرد لەم یارییە بێبەش دەبێت.
هاندەرانی یانەی دهۆك دوو یاریی رابردوویان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر یانەكانی زاخۆ و كەرخ لە نێو پاركەكانی شاری دهۆك بە دیار شاشەی كوردستان24 دوكیومێنتەری بە دەنگی ڤەهێل كەلەش سەیر كردووە، بۆ ئەم یارییەش هاندەرانی ئەو یانەیە بڕیریانداوە بۆ دووەم هەفتە لەسەریەك بڕژێنە نێو پاركی ئازادی تەنیشت یاریگەی یانەكەیان و لە رێگەی كوردستان24ـەوە سەیری یاریی یانەكەیان بەرامبەر نەفتی وەسەت بكەن.

.

 

هاندەرانی دهۆك لە یاریی رابردوویان بەرامبەر كەرخ لە پاركی ئازادی بە دیار شاشەی كوردستان24
هاندەرانی دهۆك لە یاریی رابردوویان بەرامبەر كەرخ لە پاركی ئازادی بە دیار شاشەی كوردستان24