کوردێکی دیکە لە ئۆڵمپیکی ریۆ مێدالیای لەملکرد
K24- هەولێر
کوردێکی دیکە لە ئۆڵمپیکی ریۆ مێدالیای لەملکرد و ژمارەی مێدالیاکانی کورد لە ریۆ گەیشتە چوار مێدالیا.
نوور تەتەر لە یاریی تایکواندۆ لە کێشی 67 کیلۆگرامیدا لە چیا چیا چوانگی یاریزانی تایپێ چینی بردەوە و پلەی سێیەمی ئۆڵمپیکی ریۆ بەدەستهێنا و مێدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا. نوور بە ئەنجامی 7 خاڵ بەرامبەر 3 خاڵ لە رکابەرەکەی بردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
نوور خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستانە و لە ئۆڵمپیکی لەندەن توانیبووی مێدالیای زیو بەدەست بهێنێت و ئەمە چوارەم کوردە لەم ئۆڵمپیکە مێدالیا بەدەست بهێنێت، کە تاکو ئێستا وەرزشوانە کوردەکان لە هەڵبژاردە جیاوازەکانەوە دوو مێدالیای زێڕ و دوو مێدالیای بڕۆنزیان بەدەستهێناوە.