كۆڤان.. یاریزانه كورده‌كه به‌ره‌و ریۆ 2016 به‌ڕێ ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆڤان حه‌سه‌ن، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و بۆ به‌شداریكردنی له یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، سبه‌ی به‌ره‌و به‌رازیل به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
كۆڤان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "به منداڵی به‌رده‌وام هاوڕێكانم ره‌تییانده‌كرده‌وه یارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، ئێستاش بۆ به‌شداریكردنی له یارییه‌كانی ئۆڵمپیك، به‌ره‌و به‌رازیل به‌ڕێ ده‌كه‌وم".
كۆڤان گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنم و پێشكه‌ش به برا پێشمه‌رگه‌كانی بكه‌م".
كۆڤان ماوەی 9 مانگە خەریكی ئامادە كاری ومەشق وراھێنانە بۆ ئەم ئۆڵمپیكە، چوونكە وەك خۆی دەلێت تاكە ئاواتی ژیانی وەرزشیم بە دەستھێنانی مەدالیایەكی زێرە لەم پارا ئۆڵمپیكە.
لە مالی كۆڤان سەرجەم ئەم مەدالیانە دەبینی كە لە پاڵەوانیەتیەجیھانیەكان بەدەست ھێناوە، ھەربۆیە باوكی كۆڤان دەلێت: كەسەیری مەدالیاكان دەكەم لە مالەوە، ئەو رۆژانەم بیر دەچێتەوە كە خەم بۆ روخساری كورەكەم دە خوارد، ھەروەھا دەلێت خۆزگە دەستكەوتەكانی كورەكەم لە ژێرئالای كوردستان بووایە نەك عێراق.
كۆڤان به‌شێویەكی ھێندە باش خۆی بۆ راكابەرییەكانی ئەم ئۆڵمپیكە ئامادە كردووە و بە په‌رۆشەوە چاوەروانی دەستپێكردنی دەكات و تێنوی بردنەوەی مێدالیایه‌كی ئەم پاڵه‌وانییه‌تییه‌یه و دەیەوێت مێدالیایه‌ك لە بەرازیلەوە پێشكەش بە پێشمەرگەكانی كوردستان لە بەره‌كانی جەنگ بكات.
لە كۆی ھەشت یاریزانی ھەڵبژاردەی گورە پان و مەیدانی عێراق تەنھا كۆڤان لە ھەلدانی رم بەشداریی دەكات، چونكە خاوەن ژمارەیەكی پێوانیەی لەسەرئاستی جیھان. كۆڤان سەرەرای ئەوەی كە وەك پاڵەوانەكی جیھانی ناسراوە، بەلام بەشێویەكی زۆركەم لەرووی مادییەوە سوودمه‌نب بووە، ھەر بۆیە لە گۆندەكەی خۆیان لەگەل براكانی بە دووكانێك بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەكەن.
چوارساڵ لەمەوبەر، لە پارائۆڵمپیكی 2012ـی له‌ندەن كۆڤان بۆیەكەمجار بەشداریی كرد و مەدالیای زیوی به‌دەستھێنا.