ئەوقافی ھەولێر: ئه‌وانه‌ی كاری جادوو، گیادەرمان و جن دەرکردن ده‌كه‌ن به توندرین شێوه سزا ده‌درێن
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی و کارمەندانی ئاگادار دەکاته‌وه، له كاتی هه‌ستكردن به هه‌بوونی دیارده‌ی سیحر، جادوو، گیاده‌رمان و جن ده‌كردن، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، تاكو به توندرین شێوه سزا بدرێن.
له میانی ئاگادارییه‌ك، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، "لەژێر ڕۆشنایی و ڕێنمایەکانی ژمارە (1) ی ساڵی 2023 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، تایبه‌ت بە دیاردەی جادوو، گیادەرمان، جن دەرکردن و كاره‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه، سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و کارمەندانمان ئاگادار دەکەینەوە، کە لە سنووری خۆتان ھەستان کرد بابەتی لەم شێوەیە ھەن و ئەنجام دەدرێن، بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە، تاکو ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر ھەموو سەرپێچیکاران بگرینەبەر و توندرین سزا بدرێن، جا ئەمانە کارمەندن بن یان ھاوڵاتی ئاسایی".