حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا: رێككه‌وتنه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی كاروباری توركیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له رووی كه‌ڵچه‌ری سیاسیی و دیبلۆماسییه‌وه ئێجگار گرنگه. هاوكات ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن".
دكتۆر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا شاره‌زای كاروباری توركیا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، توركیا پێی وایه دۆزی كورد بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ستیارترین دۆسییه‌یه، له رووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاكو توركیا كونسوڵگه‌رێتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كرده‌وه، وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپیش كونسوڵگه‌ری خۆیان له‌هه‌ولێر نه‌كرده‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستادا ناوچه‌كه به ئاڵۆزییدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه له ئێستادا بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو توركیا كه ئیمپریالیزمی ناوچه‌كه‌یه، گرنگه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ كران، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن.
(ڕۆژی دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوسا وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.