جۆو بایدن: کارەساتی ژینگەییەکان زیانی 270 ملیار دۆلاریان لە ئەمەریکا داوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا

K24- هەولێر

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کارەساتی ژینگەییە ئەمەریکا زیاترە لە 270 ملیار دۆلار، کاریگەریشی بۆ چەند دەیەیەک دەمێنێتەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە رۆژی زەوی رایگەیاند، ئاگر کەوتنەوەکان لە ئەمەریکا هێندەی رووبەری ویلایەتی مێریلاند دارستان بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەواوە سووتاوە.

بەگوتەی ئەو سەرۆکە، "زیانەکانی کارەساتە ژینگەییەکان لەسەر ئەمەریکا زیاترە لە 270 ملیار دۆلارە، کاریگەرییەکانیش بۆ چەند دەیەیەک دەمێنێتەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: "لەوکاتەوەی بووم بەسەرۆک گۆڕانکاری وێرانکەری ژینگەیی و ژمارەیەکی زۆر ئاگری وێرانکەر و ناوچەی سووتاوم بینیوە. لەئەمەریکا هێندەی رووبەری ویلایەتی مێریلاند هێکتار زەوی سوتاوە."

بایدن دەشڵێت: "کۆمەڵێکی زۆر خانەوادە هەن خانووەکانیان بەتەواوی بەهۆی گەردەلوول و لافاوەوە لەدەستداوە. ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵی زەوی بووە."

جۆو بایدن ڕاشیگەیاند، کەشوهەوای خراپ و کارەساتە ژینگەییەکان زیانی زیاتر لە 270 ملیار دۆلاریان لە ئەمەریکا داوە، کاریگەرییەکانیشیان چەند دەیەیەک دەخایەنێت.