هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و سوننە لە کابینەی سوودانیدا دەکرێت
K24 - هەولێر
پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق چاوەڕوانی هەڵچوونێکی نوێی هێزە كوردی و عەرەبی و سووننەکانە سەبارەت بە رێککەوتنی سیاسی، کە بنەمای پێکهێنانی حکوومەتی ئێستایه، کورد و سووننەکان شکستی حکومەت لە جێبەجێنهکردنی داواکارییەکان پشتڕاست دەکەنەوە.
هێزه سیاسییه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌تی ئێستای عێراق، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی داواكاری كورد و سووننه، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن، كه تیایدا ئایینده‌ی كارنامه‌ی سیاسی و جێبه‌جێنه‌كردنی زۆربه‌ی بڕگه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو، كه داواكاری سه‌ره‌كی كورد و سووننه‌كانی تێدا جێگیركراوه. گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی تاكو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون، بریتین له:
كارنامەی حكوومەتی سوودانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان
- ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی ده‌ربكرێن
- گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه
- ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز له شه‌ش مانگدا
- خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتییان له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140
- كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له مانگێكدا
- پێكهێنانی فه‌وجی فریاكه‌وتن له دانیشتوانی كه‌ركووك
- جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال
- پڕكردنه‌وه‌ی بۆشای ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
- ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی و دادگای فیدراڵی له شه‌ش مانگدا
- گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ
- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسی حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان
كارنامەی حكوومەتی سودانی تایبەت بە سووننه‌كان
- هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبووردنی گشتی
- دادگاییكردنه‌وه‌ی سزادراوانی سووننه
- ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووان
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان
- كشانه‌وه‌ی گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كان له ناوچه سووننییهكان
- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕی تیرۆر
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌بهان مه‌لا، راوێژكاری كاروباری سیاسی حكوومه‌تی عێراق بۆچوونی وایه، بڕگەگەلێک هەن کە پەیوەندییان بە پەرلەمانەوە هەیە، سوودانی زیاتر لە سەدا 65ی بڕگەکانی وەرەقەی رێککەوتنە سیاسییەکەی جێبەجێکردووە، بەڵام هەندێک بڕگە ناکۆکی سیاسی له‌سه‌ره و رێگری لە جێبەجێکردنیان ده‌كرێت.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی، سه‌قامگیری سیاسی و حكوومی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام نابێت ئەگه‌ر بێت و كارنامه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی جێبه‌جێ نه‌كرێن، كه ئه‌وانیش داواكاری كورد و سووننه‌كانه، به‌شێكی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه.