لەمساڵدا 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون

لەمساڵدا 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون
لەمساڵدا 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون

K24 - هەولێر

لە ماوەی سێ مانگی ساڵی 2024، 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون. چاودێرانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەگەڕێننەوە.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمارکراون.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تەنها لە ماوەی مانگی ئاداری ڕابردوو، 6.222 حاڵەت لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمارکراون، کە ئەمەش یەکسانە بە 8 حاڵەتی جیابوونەوە بۆ هەر کاتژمێرێک.

 چاودێران بەرزبوونەوەی ئامارەکانی جیابوونەوە لە عێراق، بە مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراقی دەزانن و خراپی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئەو حاڵەتە دەزانن.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ لە ساڵی 2023 زیاتر لە 85 هەزار هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە، واتە رۆژانە نزیکەی 200  هاوژین.