شرۆڤەکارێکی سیاسی: تورکیا داوای لەعێراق کردووە ئاسایشی سنوورەکان بپارێزێت

K24 - هەولێر

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند، عێراق لە ڕەوشێکی خراپدا گوزەر دەکات، وەک هەبوونی شەڕی غەززە کە کاریگەری بەسەر عێراقدا هەیە، هەروەها هەبوونی گرووپە چەکدارەکان کە لایەنگریان بۆ وڵاتێکی هەرێمی هەیە، وایکردووە عێراق پێگەی خۆی نەمێنێت.

فەهمی سەلمان، شرۆڤەکاری سیاسی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەر لەوکاتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، چەندین جار پەکەکە بووەتە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕۆڵێکی نەرێنیشی لە ئەمن و ئاسایشی هەرێمی بینیووە.

فەهمی سەلمان ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەودۆسییە، تورکیا بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات، هەروەها یەکێک لەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی ئیمزا کردووە ئەوەیە کە عێراق ئەمن وئاسایشی سنوورەکان بپارێزێت.

دەشڵێت: بۆیە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق و ئیمزاکردنی ڕێککەوتن لەوبارەیەوە، پێم وایە گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پەکەک وەکو مێوانێک بێت لە عێراق، بۆیە گوتیەتی پێویستە ئەو چالاکیانەی سەر سنوور نەمێنێت، دەبێت پاسەوانی سەرسنوور بە هەماهەنگی پێشمەرگە سنوورەکان بپارێزن وەکو ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێران ئیمزا کراوە، ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت: من بابەتەکە بەو ئاسانییە نابینم.

شرۆڤەکارەکە باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ عێراق لە ڕەوشێکی خراپدا گوزەر دەکات، وەک هەبوونی شەڕی غەززە کە کاریگەری بەسەر عێراقدا هەیە، هەروەها هەبوونی گرووپە چەکدارەکان کە لایەنگریان بۆ وڵاتێکی هەرێمی هەیە، وایکردووە عێراق پێگەی خۆی نەمێنێت.

عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئاستی باڵادا زیاتر له‌ 20 ڕێككه‌وتن و یاداشتی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسه‌كانی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و كشتوكاڵی و ئایینی و ڕۆشنبیری واژۆ ده‌كه‌ن.

دوای بەغدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا و پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.