میوزیک ژەنی شاری هەولێر "جەمال هیدایەت" کۆچی دوایی کرد

جەمال هیدایەت، هونەرمەند
جەمال هیدایەت، هونەرمەند

K24 - هەولێر

به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری هه‌ولێر  ڕاگەیاند، هونەرمەند و میوزیک ژەنـی شاری هەولێر، جەمال هیدات كۆچی دوایی كرد.

ئەمرۆ سێشەممە، 23ی نیسانی 2024، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری هه‌ولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، مامۆستا جەمال هیدایەت، ناوێكی دیاری ناو دونیای هونەری شارەكەمانە و پەرێز و خەرمانی بەخششەكانیشی زۆر دیارە، كە زیاتر لە پەنجا ساڵە لەگەڵ ئاواز و موزیكدایە و خزمەت دەكات. بەداخەوە ئەمڕۆ ماڵئاوایی یەکجاریی لە هەولێر و هونەر و ئازیزانی كرد.

مامۆستا جەمال هیدایەت، هونەرمەندی شاری هەولێر، کارە هونەرییەکانی لەناو هونەری کوردیدا دیارە و ڕەنگدانەوەی هەیە، كە زیاتر لە پەنجا ساڵە لەگەڵ ئاواز و موزیكدایە و خزمەتی بە هونەری کوردی کردووە.

فەرهەنگ غەفوور گوتیشی: "ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندەی شاری هەولێر لە دوای چەندین ساڵ لە خزمەتکردنی گۆڕانی و ئاوازی هونەری کوردی، بەیەکجاری کۆچی دوای کرد."