شیفا بارزانی کێشەکانی ڕەوەندی کوردیی بردە پەرلەمانی سوید

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

K24 – ستۆکهۆڵم:

سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کووردیی لە ئەورووپا، سەردانی سویدی کردوو و کێشەکانی ڕەوەندی کوردی بردە پەرلەمانی سوید.

ئەمڕۆ سێشەممە (23ـی نیسانی 2024) ئاوارە هەورامی، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کووردیی لە ئەورووپا، بە ئامانجی نزیکبوونەوەی ڕەوەندی کوردی لە سوید و نزیکبوونەوەیان لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە سەردانی پەرلەمانی سویدی کرد.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەدا، شیفا بارزانی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پەرلەمانی سوید تاوتوێی کێشەکانی ڕەوەندی کوردی وڵاتەکەی کرد.

بە شێوەیەکی گشتی ئامانجی ڕەوەندی کوردیی لە ئەوروپا ئەوەیە کوردستانیان لە یەکدی نزیک بکاتەوە و کێشەکانیان چارە بکات، خاڵێکی دیکەی گرنگ کە ڕەوەندی کوردستانی بایەخی پێ دەدات ئەویش زمانی دایک و پەروەردەکردنی ئەو منداڵانەیە تاوەکوو زمانی دایکییان لەبیر نەچێتەوە.