عێراقییەکان له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا، ڕووبه‌ڕووی خراپیی دۆخی كاره‌با ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عێراقییەکان هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا، ڕووبه‌ڕووی خراپیی دۆخی كاره‌با ده‌بنه‌وه؛ هاوكات ڕه‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرن له جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی بۆ چاره‌ی كێشه‌ی به‌رده‌وامی كاره‌با.
هاووڵاتییان دەڵێن: له چاره‌کردنی كێشه‌ی كاره‌با بێ‌ئومێد بووینه، نه‌خاسمه كه ساڵ له دوای ساڵ هاوین گه‌رمتر ده‌بێت و حكوومه‌تیش له به‌رانبه‌ر دابینكردنی كاره‌با كه‌مته‌رخه‌مه له كاتێكدا به‌رپرسان به‌ڵێنی گه‌وره به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه كه به تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه كه‌ڵه‌كه بووه.
حكوومه‌ته‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه چه‌ندان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كردووه بۆ چاره‌ی كێشه‌ی كاره‌با، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردن و گه‌نده‌ڵی له هه‌ندێكیاندا كراوه.
ڕۆژی 1ـی ئایاری 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له به‌رلینەوە ڕایگه‌یاند، "كۆمپانیای سیمینس" شایسته‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه زۆربه‌ی داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌یه‌ك بباته‌وه، كه به‌هاكه‌ی 14 ملیار دۆلاره و سه‌رله‌نوێ ژێرخانی كاره‌بای عێراق ڕێك بخاته‌وه و تۆكمه‌ی بكاته‌وه".
كۆمپانیای "سیمینس"ـی ئه‌ڵمانی لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند: "به كرده‌یی سێ گرێبه‌ستیان به به‌های 700 ملیۆن دۆلار مۆر كردووه، یه‌كێكیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه، كه به غاز و به توانای 500 مێگاوات كار ده‌كات. یه‌كێكی دیكه‌شیان پێشخستنی 40 تۆڕباینی غازه. سێیه‌میش چاككردنه‌وه و پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ده‌یان وێستگه‌ی به‌هێزكردن و بگۆڕه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه".
هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك مۆر كرا له نێوان جۆ كایسر، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس و لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای عێراق، بۆ بونیاتنانی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و پێشخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با.
ڕۆژی 16ـی شوباتی 2023، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق و له ژێر چاودێریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لیكتریكی GE ئه‌مریكی مۆر كرد.
ڕایشیگه‌یاندبوو، ئه‌م یاداشته چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی لەخۆ گرتووه، كه ده‌بێته هۆی پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با له بواری به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی تواناكان و بواری گواستنه‌وه و چاككردنه‌وه و ڕاهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازی كاربۆن به مه‌به‌ستی پشتگیریی گۆڕینی وزه له عێراق.