عێراق..ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی حه‌جكردنی ئه‌مساڵ ده‌ست پێ كرد
K24 – هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گه‌یاندنی عێراق، ده‌ستی كرد به ئامادەکاریی بۆ وه‌رزی حەجکردنی ئه‌مساڵ 2024.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌ته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی ئه‌و وڵاته، ده‌ستیان كردووه به ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2024 و گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ سعوودیه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاماده‌كارییه‌كان کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی و بە هەمەجۆرکردن و فراوانکردنی تۆڕەکانی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان توانیویانە پلانێکی یەکخراو بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ وه‌رزی حه‌ج پەسند بکەن.
ساڵی 2023، 37 هەزار هاووڵاتیی عێراق، کە چوار هەزار و 685 ـیان دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون، بۆ فەریزەی حەج چوونە سعوودیە.