فادی حه‌سه‌ن: پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان ده‌بێته خاڵێكی به‌هێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
K24 - ھەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئابووریی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان گرنگه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێته خاڵێكی به‌هێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی نیسانی 2024) فادی حه‌سه‌ن، شاره‌زای ئابووریی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان گرنگه و دۆخێكی نوێ ده‌بێت له عێراق، به‌ڵام له ڕووی ئه‌منییه‌وه پێویستی به چه‌ند ڕێككارێكی جیدییه‌وه هه‌یه.
فادی حه‌سه‌ن ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه زۆر گرنگه و گۆڕان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بازرگانیدا ده‌هێنێت و ده‌بێته خاڵێكی به‌هێزیش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باسی له‌وه‌ش كرد، هێزێكی گه‌وره ده‌داته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی كه‌نداو و گه‌یاندنیان به وڵاتانی ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا.
فادی حه‌سه‌ن گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه ئامانجی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه به دی ده‌هێنێت، كه تێیدا به‌شدارن و دۆخی ئابووری ناوچه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنی چوارقۆڵیی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، یەکێکە لەو خاڵانەی لەنێوان تورکیا و عێراقدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، پرۆژەکە بە 11 پارێزگای عێراقدا تێ دەپەڕێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ڕێگەی گەشەپێدان پێک دێت لە ڕێگەی وشکانی، هێڵی ئاسنین و بەندەری ئاویی، لە کەنداوەوە بە عێراقدا درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سنووری تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا.
پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چەند ئاڵنگارییەکەی لە بەردەمدایە لەوانەش؛ هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێ دەپەڕێت، لەگەڵ تێچووی زۆری پڕۆژەکە و ناسەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا.
ڕێگەی گەشەپێدان ئەو پرۆژە بازرگانییەی عێراق گرەوی لەسەر کردووە کە بەهۆیەوە ببێتە ناوچەیەکی گرنگی بەیەک گەیاندنی کەنداو لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، سەرباری خاڵە سوودبەخشەکانی پرۆژەکە بۆ عێراق، بەڵام ڕێگەی گەشەپێدان بەدەر نییە لە ئاڵنگاریی سیاسی و ئەمنی و تەنانەت ئابووریش.
ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی بازرگانییە کە قەتەر و ئیمارات لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و لەوێشەوە بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی حکوومەتی عێراق تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 17 ملیار دۆلارە، بڕیارە لە ساڵی 2050 کارەکانی تەواو ببێت. ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی 100 هەزار هەلی کار بۆ دەستی کاری عێراق و تورکیا دەڕەخسێنێت، سەرباری ئەوەی کاتی گەیاندنی کەرەستەکان لە کەنداوەوە بۆ ئەورووپا لە 30 ڕۆژ بۆ 15 ڕۆژ کەم دەکاتەوە، قازانجەکەی خۆی دەدات لە چوار ملیار دۆلاری ساڵانە.
ژمارەیەک ئاڵنگاریی لە بەردەم ڕێگەی گەشەپێدان هەن لەوانەش، هەبوونی هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە بەشێک لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێدەپڕێت، ناسەقامگریی سیاسیی عێراق گۆڕانی بەردەوام لە بڕیارەکان بەگوێرەی حکوومەتە جیاوازەکان، هەبوونی پڕۆژەی دیکەی هاوشێوە کە مەترسی کەمبوونەوەی داهاتی ڕێگەی گەشەپێدانیان لێ دەکرێت لەوانەش؛ پڕۆژەی بەهاراتی هیندستان بۆ ئەورووپا، پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی ئێران بۆ سووریا.