پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی لە ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقەوە هه‌وڵی جیددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه دانه‌مه‌زراوەکانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بکرێت.
ڕۆژی سێشەممە (23ـی نیسانی 2024) پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی جیددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.