ناجیح میزان: عێراق بڕیاری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به ده‌ست خۆی نییه
K24 - ھەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێك هه‌یه و خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت؛ ده‌شڵێت، له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كان له شنگال ده‌ربكات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی نیسانی 2024) ناجیح میزان، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له عێراق دەکرێن، چاكه‌یان بۆ خودی ئه‌و وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێك هه‌یه و خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت، بۆیه پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌كان و خزمه‌تگوزارییەکان.
ناجیح میزان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، گرووپه میلیشیاكان كۆسپ له به‌رده‌م پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی عێراق دروست ده‌كه‌ن، كه ئێرانیش به هه‌مان شێوه ڕۆڵی نه‌رێنی ده‌بینێت.
ناجیح میزان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و ئیمارات و قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت، كه عێراق خۆی توانای جێبه‌جێ كردنیانی نییه.
ئه‌و سیاسه‌مه‌تداره گوتیشی، له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كان له شنگال ده‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ توركیا دروست نه‌كات ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان وه‌ك كارت به‌رانبه‌ر به‌كار بهێنێت.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی ئیمزاكردنی لێكگه‌یشتنی چوارقۆڵیی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، یەکێکە لەو خاڵانەی لەنێوان تورکیا و عێراقدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، پرۆژەکە بە 11 پارێزگای عێراقدا تێ دەپەڕێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ڕێگەی گەشەپێدان پێک دێت لە ڕێگەی وشکانی، هێڵی ئاسنین و بەندەری ئاویی، لە کەنداوەوە بە عێراقدا درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سنووری تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا.
پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چەند ئاڵنگارییەکەی لە بەردەمدایە لەوانەش؛ هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێ دەپەڕێت، لەگەڵ تێچووی زۆری پڕۆژەکە و ناسەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا.
ڕێگەی گەشەپێدان ئەو پرۆژە بازرگانییەی عێراق گرەوی لەسەر کردووە کە بەهۆیەوە ببێتە ناوچەیەکی گرنگی بەیەک گەیاندنی کەنداو لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، سەرباری خاڵە سوودبەخشەکانی پرۆژەکە بۆ عێراق، بەڵام ڕێگەی گەشەپێدان بەدەر نییە لە ئاڵنگاریی سیاسی و ئەمنی و تەنانەت ئابووریش.
ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی بازرگانییە کە قەتەر و ئیمارات لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و لەوێشەوە بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی حکوومەتی عێراق تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 17 ملیار دۆلارە، بڕیارە لە ساڵی 2050 کارەکانی تەواو ببێت. ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی 100 هەزار هەلی کار بۆ دەستی کاری عێراق و تورکیا دەڕەخسێنێت، سەرباری ئەوەی کاتی گەیاندنی کەرەستەکان لە کەنداوەوە بۆ ئەورووپا لە 30 ڕۆژ بۆ 15 ڕۆژ کەم دەکاتەوە، قازانجەکەی خۆی دەدات لە چوار ملیار دۆلاری ساڵانە.
ژمارەیەک ئاڵنگاریی لە بەردەم ڕێگەی گەشەپێدان هەن لەوانەش، هەبوونی هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە بەشێک لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێدەپڕێت، ناسەقامگریی سیاسیی عێراق گۆڕانی بەردەوام لە بڕیارەکان بەگوێرەی حکوومەتە جیاوازەکان، هەبوونی پڕۆژەی دیکەی هاوشێوە کە مەترسی کەمبوونەوەی داهاتی ڕێگەی گەشەپێدانیان لێ دەکرێت لەوانەش؛ پڕۆژەی بەهاراتی هیندستان بۆ ئەورووپا، پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی ئێران بۆ سووریا.