بارسێلۆنا به نیوده‌رزن گۆڵ پێشوازی له وه‌رزی نوێی لالیگا ده‌كات
یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا به‌سه‌ر كه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و گۆڵبارانی یانه‌ی ریال بێتسی میوانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ لێ برده‌وه.
له خوله‌كی 6 ئاردا توران كلیلی گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا كرده‌وه و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 21 رۆبن كاسترۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ریال بێتیس یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 37 و 42 مێسی و سوارێز هه‌ریه‌كه و جارێك تۆڕی ریال بێتیسیان هه‌ژاند، دواتر هه‌ر هه‌مان ئه‌م دوو یاریزانه مێسی و سوارێز له خوله‌كانی 56 و 58 دوو گۆڵی دیكه‌یان بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد.
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی له خوله‌كی 82 هاتریكی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بارسای له‌م یارییه بۆ 6 گۆڵ زیاد كرد، دوای 2 خوله‌ك له تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، رۆبن كاسترۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواجار یارییه‌كه به نیوه‌ده‌رزن گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.