له به‌يرووت خۆرئاواييه‌كان به نهێنى له‌گه‌ڵ سه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژانى هه‌شت تا يازده‌ى ئاب/ ئۆگستى 2016 له به‌يرووتى لوبنان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جيا له كۆبوونه‌وه ئاساييه‌كان له نێوان دوو لايه‌نى جيا و پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى يه‌كدى ئه‌نجامدرا.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه به بێ هيچ لێدوان و زانيارييه‌كى رۆژنامه‌وانى كۆتايى هات.
يه‌كێك له لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه نهێنييه‌كه شاندێكى ديپلۆماتكاران و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى خۆرئاوا بوو.
لايه‌نى دووه‌م، شاندێكى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى بوو، كه به نهێنى له به‌غداوه روويان له به‌يرووت كردبوو.
وێبسايتى مۆنيتۆر، توانيويه‌تى يه‌كێك له به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بووه بدوێنێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شد ئاماده‌نه‌بووه ناوى بڵاو بكرێته‌وه و به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناوى نه‌هێنرێت ئاماده بووه قسه له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
ده‌وترێت كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌ر ره‌وشى ئه‌منى شانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه به‌رپرسانى چه‌كدارى بوونه ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها لايه‌نه خۆرئاواييه‌كانيش پێيان خۆش نه‌بووه ئاشكرا بێت، چونكه تا ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كى ئاشكرايان له‌گه‌ڵ حه‌شد نييه.
شانده‌كه‌ى حه‌شد به متمانه و دڵنياييه‌وه به‌يروتيان به‌ره‌و به‌غدا به‌جێهێشتووه.
بڕياريشه دواى رزگاركردنى مووسڵ جارێكى ديكه ئه‌و دوو لايه‌نه كۆببنه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شد وتويه‌تى: "ئێمه فه‌لوجه‌مان گرت، گه‌يشتينه به‌يرووت، ئه‌ى ئه‌گه‌ر مووسڵ بگرين، پێشبينى بكه‌ن ده‌گه‌ينه كوێ.."!
مۆنيتۆر: سه‌ره‌تا چۆن ده‌توانن ئه‌و ره‌وشه‌مان بۆ روونبكه‌نه‌وه كه ئێوه پێيدا تێپه‌ڕين بۆ گه‌يشتن به‌و كۆبوونه‌وه‌يه..؟
وه‌ڵام: ئه‌و كۆبوونه‌يه ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى يه‌كێك له رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بوو، كه له عێراق كار ده‌كات.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه ئه‌و پێشنيازه‌مان خراوه‌ته به‌رده‌ست كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرس و ديپلۆماتكارانى خۆرئاوايى تايبه‌تمه‌ند به ره‌وشى عێراق ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵمان كۆببنه‌وه.
ئه‌مه دواى ئه‌وه بوو كه فه‌لوجه‌مان له حوزه‌يرانى رابردوو رزگار كرد.
خۆرئاواييه‌كان زۆر مكوڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ديدارمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
به نسبه‌ت ئێمه‌وه مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر كات و شوێنێكى ئارام وه‌ستابوو.
تا ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتين له به‌يرووت كۆببينه‌وه و ئه‌وه‌ش روويدا.
مۆنيتۆر: كێ له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداريكردووه، ده‌توانى ئاشكراى بكه‌يت..؟
وه‌ڵام: له لاى ئێمه‌وه شانده‌كه‌مان 12 كه‌س بووين. نوێنه‌رايه‌تى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبيمان له عێراق ده‌كرد.
هه‌رچى لايه‌نى به‌رامبه‌ر بوو، پێكهاتبوو له تێكه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره له ديپلۆماتكارانى ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تى خۆرئاوايى.
له‌وانه نوێنه‌رانى نه‌رويژ، ئيسپانيا، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، ئوستراليا، ئيتاڵيا و ئه‌ڵمانيا و هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيش به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه بوو.
هه‌ر شاندێكى خۆرئاوايى پێكهاتبوو له به‌رپرس يان زياتر له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كان.
هه‌روه‌ها نێردراو و ديپلۆماتكارانى ئه‌و وڵاتانه له نوێنه‌رايه‌تى وڵاته‌كانيان له به‌يروت ياخود به‌غدا به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونه كه هه‌ردوو لايه‌نى ئه‌مريكى و بريتانيى بايه‌خ به پرسه‌كانمان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌شدار نه‌بوون.
له سه‌روبه‌ندى بانگهێشتكردنمان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ئێمه پرسيارى ئه‌وه‌مان كرد، ئايا ئه‌و دوو وڵاته پارێز له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵمان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام دڵنيا كراينه‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌مريكا و بريتانيا پارێز له‌و رووه‌وه ناكه‌ن.
دواتر له رێى هه‌ندێك له به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌يرووته‌وه پێمان گه‌يشت كه بريتانيا و ئه‌مريكا پێيان باشه سه‌ره‌تا له رێى هاوپه‌يمانه‌كانيانه‌وه ده‌ممان تاقيبكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵمان كۆببنه‌وه.
مۆنيتۆر: ده‌متان له چ مه‌سه‌له‌يه‌ك تاقى بكه‌نه‌وه، چ بابه‌تێك جێى وتوێژى نێوانتان بوو؟
وه‌ڵام: چه‌ندين كاتژمێر به‌دواى يه‌كدا ته‌قريبه‌ن هه‌موو شتێكمان گه‌نگه‌شه كرد.
ده‌توانين بڵێين ئه‌و خه‌ڵوه‌تنشينييه‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵمان له چه‌ند خاڵێك كۆبكه‌نه‌وه.
يه‌كه‌م: ئه‌وان ده‌يانويست روانگه‌ى ئێمه‌يان سه‌باره‌ت به ره‌وشى داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى رێكخستن و دامه‌زراوه‌كان بزانن.
به تايبه‌تى له نێوان حه‌شدى شه‌عبى و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق.
ئه‌وان زۆر به وردى ده‌يانزانى كه مه‌رسوومى حكومى ژماره 91 ده‌رچووه و تێيدا بڕياريداوه حه‌شدى شه‌عبى هاوپێچى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تييه‌كان بێت.
هه‌ربۆيه خۆرئاواييه‌كان ده‌يانويست بزانن ئايا ئێمه ده‌مانه‌وێت به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى بچينه ناو سوپاى عێراقه‌وه.
وه‌ڵامى ئێمه روون بوو. ئێمه وه‌ك هێزێكى سه‌ربازى به‌شێكين له ده‌وڵه‌تى عێراق.
به‌ڵام نه‌ك وه‌ك به‌شێك له سوپاى عێراق. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زۆر هۆكار.
ئه‌و هۆكارانه‌مان روونكردنه‌وه. ئه‌وه‌مان پشتڕاستكرده‌وه، كه سوپايه‌كين ملكه‌چى ده‌وڵه‌تين. وه‌ك سوپاى پاسدارانى ئێران.
دووه‌م: خۆرئاواييه‌كان ده‌يانويست بزانن مه‌وداى ئاماده‌ييمان بۆ چوونه ناو پرۆسه‌ى سياسى عێراق چه‌نده.
ئێمه روون و راشكاوانه قسه‌مان كرد.
ئه‌وه‌مان دووپاتكرده‌وه، كه ده‌ستمان به ئاماده‌كارى ته‌واو كردووه بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى 2017ى عێراق.
ئه‌وانيش به روونى پێشبينى ئه‌وه‌يان كرد، كه له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره ده‌ستده‌خه‌ين.
هه‌ر بۆيه ئه‌وان مكوڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بپرسن له باره‌ى روانگه‌ى ئێمه بۆ درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كانى داهاتوو و شێوه‌ى ده‌سه‌ڵات له به‌غدا و له‌به‌ر چاو گرتنى هه‌موو گريمانه‌كان.
هه‌روه‌ها له باره‌ى چه‌مكى حوكمڕانى و په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه ناوخۆييه‌كانى عێراق تا ده‌گاته هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به وڵاتانى ده‌رودراوسێ و كيانه‌كانيان.
مۆنيتۆر: وه‌ڵامتان بۆ ئه‌و پرسيارانه چى بوو؟
وه‌ڵام: راشكاوانه و لێكبڕاوانه وتمان دوژمنى ئێمه له سه‌ر خاكه‌كه‌مان ته‌نيا تيرۆر و ته‌كفيريه‌كانن. كه له داعشدا به‌رجه‌سته‌بوون.
هه‌مووان جگه له داعش و تيرۆر كێشه‌مان له‌گه‌ڵياندا نييه.
له باره‌ى په‌يوه‌نديمان به پێكهاته‌كانى عێراقه‌وه دووپاتمانكرده‌وه ئێمه وه‌ك حه‌شد هه‌ڵقوڵاوى هه‌موو پێكهاته‌كانين.
هه‌ر له بنه‌ڕه‌تيشه‌وه، خۆرئاواييه‌كان له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه دركيان به‌وه كردبوو، ئێمه‌ى نوێنه‌رانى حه‌شد دابه‌شبووينه به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراقدا.
به‌رپرسانێك له‌گه‌ڵمان بوون، كه شيعه بوون. هه‌بوو سه‌ركرده‌ى ليواى سوننه‌كانى ده‌كرد. هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ى ليواى مه‌يسحيشمان له‌گه‌ڵ بوو.
سه‌باره‌ت به وڵاتانى دراوسێ، باسمان له‌وه كرد، كه ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌روه‌رى وڵات و ئارامييه‌كه‌ى و كرانه‌وه‌ى به رووى ده‌رودراوسێكاندا بهێنينه دى و هه‌وڵيش بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ين.
مۆنيتۆر: له تێكڕاى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا شتێكى تايبه‌ت سه‌رنجى ئێوه‌ى به‌لاى خۆي‌دا راكێشا؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ى گرنگ بوو، ئه‌وه بوو كه هه‌موو ئه‌ندامانى شانده‌كه‌مان ببونه سوڕگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه. له‌وه‌ش زۆرتر مامه‌ڵه‌ى شاندى ئه‌ڵمانيا بوو له‌گه‌ڵمان.
شانده ئه‌ڵمانييه‌كه داوايكرد، رۆژێكى ته‌واو به ته‌نيا له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆببينه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى زۆر پرسيارى جياجيا له باره‌ى زۆر له پرسه‌كانه‌وه ئاراسته‌مان بكه‌ن.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له وتوێژ، گه‌وره‌ى شانده ئه‌ڵمانييه‌كه پێى گوتين: له‌و بڕوايه‌داين ئێوه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.
گوتيشى: ئێوه ده‌بنه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى حكومه‌تدارى و هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌شى گوت: له‌سه‌ر ئێمه‌ى خۆرئاوايى و ئێوه‌ش پێويسته له گرنگى ئه‌وه تێبگه‌ين و ئه‌وه بكه‌ينه بنه‌ماى مامه‌ڵه.
له كۆتاييدا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتين كه ئه‌ڵمانه‌كان به كرده‌وه نوێنه‌رايه‌تى لايه‌نى ئه‌مريكايان ده‌كرد، كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون.
ئه‌وه‌ش زه‌مينه‌سازييه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا په‌يوه‌ندى ديكه ببه‌ستين و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كۆببينه‌وه.
سه‌رچاوه: مۆنيتۆر
و:ئ.هـ