ئه‌مڕۆ حەفتەمین ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان بەڕێوەدەچێت

ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان
ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر‌ حه‌فته‌مین خولی ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، میوانان له‌ گه‌نجان، لاوان، به‌رپرسان، كونسوڵ و رێكخراوه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن و  بڕیارە 13 کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە گوتار پێشکەش بکەن.

کاتژمێر 14:50 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-04-2024، به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24، حەفتەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "تێدێکس نیشتمان" لە هەولێر دەستپێ دەکات.

حەفتەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "تێدێکس نیشتمان" بە بەشداریی 1500 کەس لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت. تێیدا 13 کەس لە له‌ گه‌نجان، لاوان، به‌رپرسان، كونسوڵ و رێكخراوه‌كان، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان گوتار پێشکەش دەکەن.

قسەکەرانی کۆنفرانسی ئەمڕۆی تێدێکس نیشتمان و ناونیشانی گوتارەکانیان:

تابان شۆڕش: گوتاری یەکەم

پێشەوا ئەحمەد: هێزی هیوا

ئیسحاق لۆپێز: چۆن لە خولیاکانتەوە پارە پەیدا بکەیت؟

کازیوە: پەیوەستکردنی بەهرەکان لەگەڵ دەرفەتەکان

دکتۆر فازیل جاف: زمانی جەستەی کاریگەری سەرکردە گەنجەکان

 دکتۆر دالیا دەشتی دزەیی: تەندروستی هزریت ئەوەندەی تەندروستی جەستەییت گرنگە

کریس مۆوریس: حاڵەتەکانی بەکارهێنانی جیهانی راستەقینە بۆ دراوە جێگیر و دیجیتاڵییەکان

دکتۆر محەممەد خانی: ژیان بۆ من یان من بۆ ژیان؟

بیلال سەعید: زیرەکیی دەستکرد مەترسییە یان دەرفەت؟

شاناو جەلال: کاریگەریی بەرهەمی دۆستی ژینگە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا

ئازاد ئیسماعیل: سۆشیال میدیا بارگرانییە یان ئامراز؟

لەنیا فاخر: بۆچی دەبێت پشتیوانی لە خولیای منداڵەکانمان بکەین؟

غەسان ئیمانوێل: پێویستە هەموو شتێک دەربارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بزانیت

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتمان، ساڵانە بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و رۆسنبیران و خاوەن ئەزموونەکانی کوردستان و جیهان لەبەردەم ئامادەبووان چیرۆکی ژیان و ئەزموونی خۆیان لە چەندین بواری جیاواز دەگێڕنەوە.

ساڵی ڕابردوو، رۆژی شەممە 04-03-2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوەچوو.