هەشت ویلایەتی ئەمەریکا تووشی ئەنفلوەنزای باڵندە دەبن

K24 - هەولێر

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەشە ناچالاکەکانی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شیری مانگادا دۆزراوەتەوە کە هەشت ویلایەتی ئەمەریکای تووش کردووە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا و وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا جەختیان کردەوە پاشماوەی ئەو شیرە "نوێنەرایەتی ڤایرۆسێکی ڕاستەقینە ناکات" و هەربۆیە مەترسی لەسەر تەندروستی بۆ بەکارهێنەران دروست ناکات.

لای خۆیەوە FDA  نووسیویەتی، "تا ئێستە هیچ شتێکمان نەبینیوە هەڵسەنگاندنەکەمان بگۆڕێت، بەرامبەر بەوەی دابینکردنی شیری بازرگانی سەلامەتە". هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتی زانایان، تاکو ئێستە هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئاماژە بەوە بکات، کە مرۆڤ بە خواردنی خۆراکی کوڵێنراو تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمان سەرقاڵی پشکنینی سامپڵەکانە لە سەرنسەری وڵاتدا، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەرچاوەی ئەو سامپڵانەی پۆزەتیڤیان ئاشکرا نەکردووە.

لە کاتێکدا ڤایرۆسەکە بووەتە هۆی مردنی هەزاران باڵندە کێوی بەکۆمەڵ و دانیشتوانی ئاژەڵەکانی دیکە، هەزاران سەگی دەریایی لە ئەمەریکای باشوور کوشتووە، و یەکێک لە نیشانەکانی مانگا شیردەرەکان بریتی بووە لە کەمبوونەوەی بڕی شیری بەرهەم هێنراو و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەپێی زانیاری و پشکنینی وەزارەتەکە.