بەڕێوەبەری پرۆگرامی Jobs.KRD: زۆرترین هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنین
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی پلاتفۆرمی Jobs.KRD بەڵێنی بە گەنجان داوە زۆرترین دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێنیت، هاوکات دەڵێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین خولی ڕاهێنان بۆ گەنجان دەکەینەوە.
سیاکۆ سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی پلاتفۆرمی Jobs.KRD، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، Jobs.KRD ڕێکخراوێكی ناوخۆییە و بە پڕۆژەیەکی نیشتمانییەوە هاتووەتە گۆڕەپان، هەروەها ڕێکخراوەکە بۆ گەنجان دامەزراوە لەسەر ئەساسی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ئەمڕۆی کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی پلاتفۆرمی Jobs.KRD، گوتی: هەر دەستپێشخەرییەک هەبێت بۆ گەنجان ئێمە بێگومان کاری لەسەر دەکەین، پلاتفۆرمەکە بە خۆشحاڵییەوە بە هاوبەشیی لەگەڵ تێدئێکس نیشتمان ئەو ئیڤێنتەیان بەڕێوەبرد، هەروەها لە ئیڤێنتەکەدا کۆمەڵیک هەلی کارمان بۆ گەنجان رەخساند و کۆمەڵێک خولی ڕاهێنانیش بەمزووانە ڕادەگەیەنین.
لەبارەی بەردەوامیی چالاکییەکان و پڕۆژەی داهاتوویان، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، لە هەفتەکانی داهاتوودا لە دهۆک و سلێمانش چالاکییەکانیان دەست پێ دەکات.
سیاکۆ سلێمان جەختی لەوە کردەوە، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی خول و ڕاهێنانەکانیانەوە گەنجان بۆ بازاڕی کار ئامادە بکەن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه (21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) به ئاماده‌بوونی ئارین مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كونسوڵی وڵاتان پڕۆژه‌ی پلاتفۆرمی (Jobs.KRD) بۆ گه‌نجان و خوازیارانی كار له هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندرا.
له‌ناو پڕۆژه‌ی ماڵپەڕی (Jobs.KRD) كۆمپانیای جۆراوجۆر تۆماركراون و ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردنیان تێدا خستووه‌ته ڕوو، هاوكات خوازیارانی كار، به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌توانن به‌گوێره‌ی خواست و پسپۆڕییه‌كانیان بچنه ناو ماڵپەڕەکە ده‌ستنیشانی هه‌لی كاری خۆیان بكه‌ن و زانیاریی كه‌سی و (CV)ـی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئامانجی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی (Jobs.KRD) دابینكردنی ئاسانترین رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ گه‌نجان و خوازیارانی هه‌لی كار له‌پێناو بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو و ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌مووان.