خه‌یری عه‌لی: دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی خوێندن له عێراق خه‌ڵکێكی زۆر سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دهۆك ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاریی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی خوێندن له عێراق خه‌ڵکێكی زۆر له ناوه‌ڕاست و خواروو سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دهۆك ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، چه‌ندان پلانیان هه‌بووه بۆ هێنان و ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی نیسانی 2024) خه‌یری عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاریی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، چه‌ندان پلانیان هه‌بووه بۆ هێنان و ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتی و دهۆك به تایبه‌تی.
خه‌یری عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له پلانه‌كانیان هێنان و داوه‌تكردنی 30 كۆمپانیای عێراقی بوو بۆ دهۆك له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و دهۆك بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاریی دهۆك گوتیشی، فێستیڤاڵێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له دهۆك كۆ بكه‌نه‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌توانن گه‌شتیاری زۆرتر ڕابكێشن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له عێراق و له په‌یمانگه و كۆلێژه‌كاندا، خه‌ڵکێكی زۆر له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ دهۆك گه‌شت ده‌كه‌ن.