ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی فراوان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و میلیشیاكان، ته‌لئه‌ڤیڤ ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی فراوان له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات.
ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماده‌كارییه‌كان بریتیین له مه‌شقی سه‌ربازی هێزه ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریاوانییه‌كان.
سوپای ئیسرائیل له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ته‌واوی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه په‌له بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ن.
پێشتریش دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 130 بارمتە لە بندەستی حەماسدا ماون هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئازادکردنیان.
گوتیشی: "تا بارمته‌كان لای حه‌ماس مابن، جه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.