بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی: پڕۆژەکان بوونەتە هۆی پێشخستنی کەرتی گەشتیاریی

حەمید محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی
حەمید محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی

K24 – ئامێدی:

لە ئامێدی هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، سەرەڕای هەبوونی گرژی و ئاڵۆزی بەردەوام لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی، بەڵام هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە بەردەوامە.

خاوەنی بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای ئامێدی دەڵێن: هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراوە، هەروەها پێشبینی دەکەن لەم ساڵدا ژمارەیەکی گەشتیاری زیاتر بەراورد بە ساڵانی رابردوو سەردانی ئامێدی بکەن.

حەمید محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەرزی هاوین یاخود کاتی هەر جەژن و بۆنەیەک بێت لە قەزای ئامێدی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەین، چەندین لیجنەمان پێکهێناوە بۆ بەسەرکردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان.

هاوکات دەڵێت: پڕۆژەکان بوونەتە هۆی پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە ئامێدی.

لە قەزای ئامێدی هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراوە و، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاریی بەردەوامە.