سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى كۆرمۆر ده‌كات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و هاوخەمی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدانی رووداوەکە دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی نیسانی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كات كه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
ناوبراو دووپاتى ده‌كاتەوە، كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه. گوتیشی: لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێك بگێڕن و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.