عێراق.. ئەو لیجنانەی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان پێک دەهێندرێن ڕاستییەکان ئاشکرا ناکەن
K24 - هەولێر
هه‌ر ڕووداوێك له عێراق ڕوو بدات، یه‌كه‌م شت كه هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، پێكهێنانی لیجنه‌یه بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان، به‌ڵام تائێستا به ئه‌نقه‌ست ڕێگریی له ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كرێت و ڕووی ڕاستیی ڕووداوه‌كان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ناكرێن. به‌تایبه‌تی له‌مساڵدا چوار جار هێرشی مووشه‌كی و درۆنیی كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هێشتا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و لیجنانه ئاشكرا نه‌كراوه، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێكهێنراون و ده‌بوا له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕاستییه‌كان بخه‌نه‌ڤڕوو.
له‌ساڵی 2003 و دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، ده‌یان لیجنه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشێلكاری، ڕووداوی تیرۆر و تاوانكاری پێكهێنراون و هیچ ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ریان له ئاشكراكردنی ڕاستی ڕووداوه‌كاندا به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه. به‌بڕوای چاودێران، مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌كان ته‌نها بۆ بێده‌نگ كردنی ڕای گشتی و په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌و ڕووداوانه‌یه كه سه‌رنجی ڕای گشتی ڕاده‌كێشێت، دواتر دۆسێكه داده‌خرێت.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی پێگه‌ی ئولترا عێراق، له‌سه‌ره‌تای ئازادی عێراقه‌وه نزیکەی 250 لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسگەلێکی جیاواز و ڕووداوی جۆراوجۆر له‌عێراق پێك هێنراوه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌نجامێكی وه‌ها دڵخۆشكه‌ریان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، كه هاووڵاتیان متمانه‌یان به پێكهێنانی لیژنه‌كان هه‌بێت.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی، لیجنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، چی په‌رله‌مانی بێت یان حكوومیی، هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه به‌دواداچوونی دروستی ڕووداوه‌كان بكه‌ن، كه زۆرجار لیژنه‌كان ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی سیاسی و تێوەگلانی بەرپرسانی باڵای عێراق ده‌بنه‌وه. به‌تایبه‌تی له‌مساڵدا چوار جار هێرشی درۆنی و مووشه‌ك كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای داواكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و هێرشانه ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و هێرشانه و ڕاده‌ستكردنیان به دادگا، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه یاخود نه‌یانویستووه ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاشكرا بكه‌ن كه بۆیان پێك هێنراوه.
پوخته‌ی ئه‌و لیجنانه‌ی بۆ ڕووداوێكی كاره‌ساتبار و تراجیدی له‌عێراق پێك هێنراون، دیارترینیان، ڕووداوی كه‌وتنی مووسڵ و ڕاده‌ستكردنی شاره‌كه به چه‌كدارانی داعش. كوشتارگه‌ی 1700 قوتابی له بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر.
هەروەها كوشتنی 800 خۆپیشانده‌ری تشرینییه‌كان، لیجنه‌ی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، ڕووداوی كوشتنی هیشام هاشمی پسپۆڕی كاروباری تیرۆر. هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، لەگەڵ تۆپبارانی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له زاخۆ كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ستدا. مووشه‌كبارانكردنی ماڵی سه‌رمایه‌داری كورد شێخ باز له هه‌ولێر، هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت، جگە لە ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له حه‌مدانییه و مووشه‌كبارانی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی له هه‌ولێر، دوو لیجنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ هێرشی درۆنی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، هه‌روه‌ها لیجنه‌ی تیرۆركردنی چالاكوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.